English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حكوومەت ئامادەكاريی بۆ پێشوازیكردن له‌ ئاواره‌كانی رۆژئاواى كوردستان دەكات
2019-10-15 [01:09 AM]

ZNA- هه‌ولێر


حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئامادەکاریی بۆ ھاتنی ئاوەرەکانی رۆژئاوای کوردستان دەکات و داواش لە وڵاتان دەکات، ھاوکاری مرۆیی بگەیەنن.

جووتیار ئادل، گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە رێی کۆنسوڵخانە و نوێنەرایەتییەکانەوە داوای کردووە، وڵاتان ھاوکاری بگەیەننە ھەرێمی کوردستان، بۆ ھاوکاریکردنی ئاوارەکانی رۆژئاوای کوردستان.

ئاماژەی بەوەش کرد، تا ئێستا زیاتر لە ٢٠٠ ئاوار لە رۆژئاوای کوردستانەوە گەیشتوونەتە ھەرێمی کوردستان.

بەھۆی ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان و باکووری سووریا، پێشبینی دەکرێت ژمارەیەکی زۆر ئاوارە و پەنابەر روو لە ھەرێمی کوردستان بکەن و حکوومەتی ھەرێمیش ئامادەکاریی بۆ ھاتنیان دەکات.





ئەم هەواڵە 2941جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad