English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زیرى پلاندانان چاكسازى هه‌موو سێكته‌ره‌كان ده‌گرێته‌وه‌
2019-10-15 [01:13 AM]

ZNA - هه‌ولێر



ئەمرۆ سێشەمە ١٥-١٠-٢٠١٩ لەدیوانی وەزارەت د.دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان پێشوازی کرد لە ئەنجومەنی بازرگانانی ئەمریکا و کوردستان لەدیدارێکدا کە بەیان سامی عەبدلرحمان نوێنەری حکومەتی ھەرێم لە ئەمریکا ئامادەیی بوو باس لە پەیوەندیە ئابوریەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئەمریکا کرا" بەتایبەت لەبواری بازرگانی و کاری کۆمپانیاکانی ئەو ووڵاتە لەھەرێمی کوردستان.


لەبەشێکی تری دیدارەکە وەزیری پلاندانان ئاماژەی بەکارنامەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کرد کە بۆ چوارساڵی داھاتووئامادەیی کردوە بەتایبەت لەبوارەکانی تەندروستی و ئاوەدانکردنەوە و پەروەردە و سیستەمی بانکی و چاکسازی لە سێکتەرەکانی وەبەرھێنان و ئەنجامدانی چاکسازی راستەقینە لەدامەزراوەکانی حکومەت لەو پێناوەش داوای لێکردن کۆمپانیا ئەمریکیەکان ڕۆڵی زیاتر بگێرن لە ھەماھەنگی کردن لەگەڵ حکومەتی ھەرێم و کۆمپانیا ناوخۆییەکانی ھەرێم لەجێبەجێ کردنی پرۆژەکان. بەو پێیەی ھەرێمی کوردستان قۆناغی سەختی تێپەراند لەھاتنی داعش و برینی بودجە لەلایەن حکومەتی عێراق و ھاتنی ژمارەیەکی زۆری ئاوارە و پەنابەر بۆ ھەرێم کە تائێستاش ژمارەیەکی زۆر لەو خێزانانە لەکامپەکان نیشتەجێن و حکومەت خزمەتگوزاریان بۆ دابین دەکات.


دواتر د.دارا ڕەشید بەگرنگیەوە تیشکی خستەسەر کێبرکێی کۆمپانیاکان و پێدانی پرۆژەکان لەرێگەی تەندەر بەئامانجی زیاتر شەفافیەت لەجێبەجێ کردنیان" ھەروەک ڕاشی گەیاند دەمانەوێت بەشێک لەپرۆژە ستراتیژیەکان بەھەماھەنگی لەگەڵ کەرتی تایبەت بێت وەک دروستکردنی رێگاوبانی  شارەکانی ھەرێم و نۆژەنکردنەوەیان.
لەبارەی پەیوەندیەکانی نێوان ھەرێم و بەغدادش وەزیری پلاندانان ووتی لێکتێگەیشتنی باش ھەیە لەنێوان ھەرێم و بەغداد و ھەوڵەکانیش بەئاراستەی چارەسەری کێشەکانن بەشێوەیەک دەستور ببێتە بنەمای نزیک بونەوەی نێوانمان.





ئەم هەواڵە 2488جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad