ZNA - هەولێر
بە گوێرەی داتاکانی وەزارەتی دارایی تورکیا، کورتهێنانی بودجەی تورکیا لە مانگی ئەیلوول بۆ 17.71 ملیار لیرە بەرزبووەتەوە.
هاوکات کورتهێنانی بودجە بۆ 85.8 ملیار لیرە بەرزبووەتەوە، بەرانبەر بە 56.7 ملیار لیرە کە ساڵی رابردوو تۆماری کردبوو.
لە کاتێکدا بە گوێرەی پلانی سێ ساڵەی حکوومەتی تورکیا کورتهێنانی بودجە بۆ ساڵی 2019 بە 125 ملیار لیرە خەمڵێندراوە.
لە لایەکی دیکەوە، بە گوێرەی داتاکانی دەستەی ئاماری تورکیا، رێژەی بێكاری لە مانگی ئەیلوول بۆ 13.9% بەرزبووەتەوە.
لە داتاکانی دەستەی ئاماردا هاتووە، ژمارەی ئەو بێکارانەی تەمەنیان لە سەرووی 15 ساڵە لە مانگی تەمموز بۆ 1 ملیۆن و 60 هەزار کەس بەرزبووەتەوە، کۆی گشتی ژمارەی بێکاران لە تورکیا گەیشتووەتە 4 ملیۆن و 590 هەزار کەس.
ئەم هەواڵە 6781جار خوێندراوەتەوە |