ZNA - هەولێر
متمانەی وەبەرهێنەران بە ئابووریی ئەڵمانیا لە مانگی ئۆکتۆبەر کەمتر لە پێشبینیی شرۆڤەکاران دابەزیوە.
بە گوێرەی داتاکانی نێوەندی توێژینەوەی ئابووریی ئەوروپا کە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوکرایەوە، پێنونی ZEW بۆ متمانە بە ئابووریی ئەڵمنانیا - لە مانگی ئۆکتۆبەر 22.8 خاڵی ، بەرانبەر بە -22.5 خاڵ لە مانگی ئەیلوول تۆمارکردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە شرۆڤەکارانی ئابووریی پێشبینییان دەکرد ئەم پێنوێنە ئاستی -27 خاڵ لە مانگی ئۆکتۆبەر تۆماردەکات.
لە لایەکی دیکەوە دراوی یۆرۆ بەرانبەر دۆلار بە رێژەی 0.10% بۆ ئاستی 1.1016 یۆرۆ دابەزیووە.
ئەم هەواڵە 5677جار خوێندراوەتەوە |