|
هەولێر ــ ZNA
نەخۆشی شەکرە دو جۆری هەیە، شەکرەی جۆری یەکەم لەهەمو تەمەنێکدا رودەدات، بەڵام شەکرەی جۆری دوەم بەگشتی کەسانی سەرو 40 ساڵ توشدەبن و کەمتر لە منداڵ و هەرزەکاردا رودەدات، شەکرە کاتێک رودەدات کە پەنکریاس ئینسۆلین بەرهەم ناهێنێت، بەبێ ئینسۆلین شەکر لەرێگەی خوێنەوە دەچێتە ناوخانەکانەوە و دەبێتەهۆی بەرزبونەوەی شەکری خوێن، هەندێک جار منداڵان توشدەبن و هەندێک نیشانەیان تێدا دەردەکەوێت کە پێویست دەکات راستەخۆ پشکنینی تایبەت بە نەخۆشی شەکرەی بۆ ئەنجام بدرێت.
نیشانەکانی توشبون بە شەکرەی جۆری یەکەم لە منداڵاندا:
یەکەم: ئاو خواردنەوەی زۆر و میزکردنی بەردەوام.
دوەم: برسێتی بەردەوام.
سێیەم: کەمبونەوەی کێش.
چوارەم: ماندوێتی.
پێنجەم: لاوازبونی بینایی.
شەشەم: بۆنی دەم.
نیشانەکانی توشبون بە شەکرەی جۆری دوەم لە منداڵاندا:
یەکەم: میزکردنی زۆر بە تایبەتی لە شەواندا.
دوەم: تینوێتی بەردەوام.
سێیەم: ماندوێتی.
چوارەم: کەمبونەوەی کێش لە ناکاو.
پێنجەم: خورویەکی زۆر لە ئەندامی زاوزێ.
شەشەم: درەنگ سارێژبونی برین.
حەوتەم: لاوازبونی بینایی و وشک بونی چاو.
ئەم هەواڵە 10690جار خوێندراوەتەوە |