English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دادگای وەرزشی بڕیارێک لە بەرژەوەندی ریال مەدرید دەدات
2019-10-16 [10:43 AM]

ZNA- ھەولێر



ئەمڕۆ دادگای وەرزشی ئیسپانی رەزامەندی دا لەسەر تێھەڵچوونەوەکەی یانەی ریال مەدرید دا سەبارەت بە رەشکردنەوەی کارتێکی زەردی یاریزان کاسیمیرۆ . 

کاسیمیرۆ لەیاری نێوان یانەی ریال مەدرید و ڤیاریال کارتێکی زەردی وەرگرت و بووە خاوەنی ٤ کارتی زەرد و ئەگەر ھاتوو لە یاری یانەکەی لەبەرامبەر یانەی مایۆرکا کارتێکی دیکەی وەرگرتبا ئەوا بێ بەش دەبوو لە یاری کلاسیکۆ . 

بەڵام دوای پێداچوونەوەی دادگای وەرزشی ئیسپانیا بە کارتە زەردەکەی کاسیمیرۆ ، ئەو کارتە زەردەی لەسەر لادرا و لە ٤ کارتی زەرد بووە ٣ کارتی زەرد . 

ئەم بڕیارە لە بەرژەوەندی یانەی ریال مەدرید و زێدانی راھێنەر بوو،چونکە یانەی ریال مەدرید بە پێکانی مۆدریچ و بێل کێشەیەکی زۆری بۆ دروست بووە و گەر کاسیمیرۆش لە کلاسیکۆ بەشدار نەبوایە ئەوا کێشەکانی زیاتر دەبوو . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 3088جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad