English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دامەزراندنی یەکه‌می زانکۆكانی دا
2019-10-16 [11:13 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٩/١٠/١٦ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن کۆبووەوە.

 

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی بابەتی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ حکومییەکان کرا بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٥-٢٠١٦. لەمبارەیەوە دوای ئەوەی ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی راپۆرتێکی پێشکەشکرد. ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە دامەزراندنیان وەک قۆناخی یەکەمی دامەزراندنی یەکەمەکان.

 

دواتر بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پڕۆژەیەکی دەربارەی بەبازاڕکردنی ناوخۆیی گەنمی بەرهەمهێنراو لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو. سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەدا کە گرنگیدان بە کەرتی کشتوکاڵ یەکێکە لە ئەرکە لە پێشینەکانی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە جۆرێک کە پێویستە کار لە سەر دابینکردنی ئاسایشی خۆراک بکەین و هەوڵیش بدەین بازاڕ بۆ بەرهەمە کشتوکاڵییە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان بدۆزینەوە. ئەنجومەنی وەزیران لەمبارەیەوە بڕیاریدا چەند وەزارەت و فەرمانگە و دەستەیەکی حکومەت رابسپێرێت بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر لەبارەی پرۆژەکە بۆ ئەوەی بڕیاری پێویستی لەبارەوە بدرێت.

 

ئەنجومەنی وەزیران هەروەها گفتوگۆی دەربارەی چەند گرفتێکی پەیوەندیدار بە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی کرد کە لەلایەن کەمال موسلیم وەزیری پیشەسازی و بازرگانی پێشکەش کراو لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردران بۆ چارەسەرکردنیان.

 

لە کۆتاییدا وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان ڤاڵا فەرید کورتەیەکی دەربارەی پرۆژە یاسای ماددە هۆشبەرەکان پێشکەشکرد. وەزیرە پەیوەندیدارەکان راسپێردران لە داهاتوویەکی نزیکدا را و سەرنجی خۆی دەربارەی ئەو ماددانە بخەنەڕوو کە پەیوەندیدارن بە کاروباری وەزارەتەکانیان تا لە نزیکترین دەرفەتدا بنێردرێت پەرلەمان بکرێت.





ئەم هەواڵە 2851جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad