English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێوەرەکانی زیرەکی كاره‌با بەمنزیکانە دەخرێنە قۆناغی تێست
2019-10-16 [11:52 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزارەتی كارەبا ئاشكرای لەرووی پراکتیکییەوە لەچەندین گەڕەک و ناوچەی پیشەسازی لە هەولێر و دهۆک و سلێمانی دەست بەدانانی پێوەرەکانی زیرەک کراوه‌ و بەمنزیکانە لەو گەڕەک و شوێنانە دەخرێنە قۆناغی تێست، وەزیری كارەباش دووپاتی دەكاتەوە نرخی كارەبای ماڵان زیاد ناكەن.

کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، بەستن و دانانی پێوەرەکان بۆ هەموو هاوبەشانی کارەبا بێ بەرامبەرە و هیچ تێچوونێکی لەسەر هاوڵاتیان نییە، وتیشی، بەهۆی دانانی پێوەری زیرەك لەم قۆناغەدا بەهیچ شێوەیەک نرخی کارەبا لەسەر ماڵان زیاد ناکەین.

كەمال محەمەد ،ئاماژە بەوە دەكات لەم کابینەیەدا کارەکانی پێوەری زیرەكیان  لەوەزارەت رادەستی تیمێکی شارەزاو پسپۆر کردووە و راستەوخۆ لەگەڵ کۆمپانیا ناوخۆیی و بیانیەکاندا سەرپەرشتی پرۆژەکە دەکات" لەرووی پراکتیکییەوە لەچەندین گەڕەک و ناوچەی پیشەسازی لە هەولێر و دهۆک و سلێمانی دەست بەدانانی پێوەرەکانی زیرەک کراو بەمنزیکانە لەو گەڕەک و شوێنانە دەخرێنە قۆناغی تێست، پرۆژەی تۆڕی زیرەک دادپەروەرانەترو زیاتر کارەبا بەهاوڵاتیان دەدات چونکە سەرپێچیەکانی سەر تۆڕی کارەبا و دزینی کارەبا ناهێڵێت و ئاشکرای دەکات".

پێشتریش گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، ماوەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە و دانانی پێوەرەکان ساڵێک  و 6 مانگە و لە ساڵی داهاتوو تەواو دەکرێت، پڕۆژەکە بۆ هەموو هاوبەشانی تۆڕی کارەبای هەرێمی کوردستانە لە ماڵان و شوێنە بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵیەکان،ئەو پڕۆژەیەش بۆ کەمکردنەوەی زێدەڕییەکان و بەفیڕۆدانی کارەبایە.

كرێی كارەبای هاوبەشی ماڵان بە جۆرێكە ئەگەر هاوڵاتیەك لە مانگێكدا450 یەكەی كارەبا خەرج بكات هەریەكەیەك لەسەرووی 15 دینار ئەژمار دەكرێت، بەڵام ئەگەر لە 450 تێپەری كرد بۆ 950 یەكە ئەوە 450ی دووەم دەبێتە 20 دینار چەند زیاتر بێت پارەكەی زیاتر دەبێت.

حکوومه‌ت بڕی 250 ملیۆن دۆلاری بۆ دانانی پێوه‌ر و سیستەمی زیره‌کی کاره‌با ته‌رخان کردووه‌.

 

باسنیوز





ئەم هەواڵە 2938جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad