English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆرسەی تورکیا مامەڵەی فرۆشتنی لە حەوت بانک قەدەخەکردووە
2019-10-16 [02:50 AM]

ZNA - هەولێر


سەرەڕای ئەوەی لیرەی تورکی دوو رۆژە پارێزگاری لە بەهاکەی دەکات، بەڵام پشکی پێنوێنەکانی تورکیا جارێکی دیکە رەوتی دابەزینی وەرگرتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە لیرەی تورکی دوو رۆژە لە سەر یەک لە بەرزبوونەوەیەکی سنوورداردایە، کە دەگوترێت هۆکارەکەی بۆ کەمی کاریگەری سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر تورکیا دەگەڕێتەوە.

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسی بلوومبێرگ، بۆرسەی ئیستانبۆڵ بە شێوەیەکی کاتی مامەڵەی فرۆشتنی لەسەر 7 بانک قەدەخەکردووە کە هالک بانکیش لەنێویدایە. هالک بانک لە لایەن ئەمریکاوە بە هۆی مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران گەمارۆی خراوەتە سەر.

بە گوێرەی راپۆرتەکە، بڕیاری قەدەخەکردنەکە لە مڕۆ چوارشەممە ١٦ی تشرینی یەکەمەوە جێبەجێ دەکرێت، بەڵام دیار نییە ئەم بڕیارە کەی هەڵدەگیرێت.

هاوکات بەهۆی هێرشی سەربازیی ئەنقەرە بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بازاڕی تورکیا شڵەژاوە. بە گوێرەی دوایین داتاکان کورتهێنانی بودجە بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە.

 





ئەم هەواڵە 3205جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad