English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پاپای ڤاتیکان سەردانی کوردستان دەکات
2019-10-17 [07:00 AM]

ZNA-هەولێر


پاپای ڤاتیکان سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و پەرلەمانتارێکی پێشووی کوردستانیش کاتەکەی ئاشکرا دەکات.

وەحیدە یاقۆ، پەرلەمانتاری مەسیحی لە خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندووە، کە پاپا فرانسییس لە سەرەتای ساڵی داهاتوو (ساڵی 2020)، سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.

وەحیدە یاقۆ، ئاماژەی بەوەش کردوو، کە پاپا فرانسیس لەگەڵ سەرۆک بارزانی و بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە.

ئەو پەرلەمانتارەی خولی پێشوو ئاماژەی بەوەش کرد، کە پاپای ڤاتیکان سوپاس و پێزانینی خۆی بە سەرۆک بارزانی دەگەیەنێت، بەرامبەر پێکەوەژیانی ئاشتییانەی ئاینی و لەخۆگرتنی مەسیحییەکانی عێراق، لکە بەهۆی میلیشیا و گرووپە ئاینی و تیرۆریستییەکانەوە، پەنایان بۆ هەرێمی کوردستان هێناوە.

kdp
 





ئەم هەواڵە 3439جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad