English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روسیا: پێویسته‌ سنووری سووریا بگه‌ڕێته‌وه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی دیمه‌شق
2019-10-17 [10:10 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا وتی، پشتیوانی له‌ رێككه‌وتنی كورد و دیمه‌شق ده‌كه‌ین، وتیشی، پێویسته‌ ناوچه‌ سنورییه‌كان بكه‌وێته‌ ژێر كۆنترۆلی حكومه‌تی سوریا.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ماریا زاخارۆڤا، رایگه‌یاند، پێویسته‌ سوپای سووریا كۆنترۆڵی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی نێوان سووریا و توركیا بكات، وتیشی، دڵنیاین سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌ سنوورییه‌كان ده‌سته‌به‌ر نابێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ژێر سه‌روه‌ری سووریا.

زاخارۆڤا باسی له‌وه‌ش كرد، ئێمه‌ پشتیوانی و پێشوازی له‌ رێككه‌وتنی گونجاوی نێوان دیمه‌شق و كورده‌كان ده‌كه‌ین.

ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، مۆسكۆ له‌ ده‌ستپێكی هێرشی توركیاوه‌ داوایكردووه‌، هه‌موو لایه‌نه‌كان دان به‌ خۆیاندا بگرن و كارێك نه‌كه‌ن ره‌وشه‌كه‌ ئاڵۆزتر بكه‌ن.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، تیرۆریسته‌كان هێرشه‌كانی توركیا به‌ ده‌رفه‌ت ده‌زانن بۆ ئه‌وه‌ی شانه‌ نووستووه‌كانیان چاك بكه‌نه‌وه‌ و ده‌ست به‌ جوڵه‌ بكه‌ن.





ئەم هەواڵە 3307جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad