English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سانا: هێزه‌كانی توركیا سه‌رێ كانی گه‌مارۆ داوه‌، تۆپبارانی ناو شاره‌كه‌ ده‌كات
2019-10-17 [10:36 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ ئاژانسی هه‌واڵی سوریا "سانا" رایگه‌یاند، هێزه‌كانی توركیا گه‌مارۆی شارۆچكه‌ی سه‌رێ كانیان داوه‌ و به‌چڕی بۆردومانی گه‌ڕه‌كه‌كانی شاره‌كه‌ به‌ تۆپهاوێژه‌كان فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كان ده‌كات.

ژماره‌یه‌ك له‌ رێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كان له‌ باكوری سوریا، داوایان له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و كۆمكاری عه‌ره‌بی و سه‌رجه‌م رێكخراوه‌ مرۆییه‌كان كرد، فشار بخه‌نه‌ سه‌ر ئه‌نقه‌ره‌ بۆ ئه‌وه‌ی هێرشه‌كانی بوه‌ستێنێت، به‌ خێرایی ده‌ستپێشخه‌ریی بكه‌ن رێڕه‌وێكی مرۆیی بكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی برینداران و هاوڵاتیان به‌ سه‌لامه‌تی ده‌ربچن.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌و رێكخراوانه‌ باسیان له‌وه‌ كرد، هێزه‌كانی توركیا ماوه‌ی سێ رۆژه‌ شاره‌كه‌یان گه‌مارۆ داوه‌ و رێگه‌ به‌ چاره‌سه‌ری برینداران و ده‌رچوون هاوڵاتیان و هاتنی پێداویستی خۆراكی و پزیشكی ناده‌ن، وتیشی، هێزه‌كانی توركیا به‌ره‌بیانی ئه‌مڕۆ هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی چڕ كردۆته‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌كی شارۆچكه‌ی سه‌رێ كانی كاره‌ساتێكی مرۆیی لێ روو ده‌دات و ژیانی سه‌دان هاوڵاتی و برینداران هه‌ڕه‌شه‌ی مردنی له‌سه‌ره‌.





ئەم هەواڵە 3325جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad