English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارتی گه‌لی كۆماری توركی: پلانی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام خه‌یالیه‌
2019-10-17 [12:29 PM]

ZNA - هه‌ولێر


    جێگری سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماری توركیا رایگه‌یاند، دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام بۆ نیشته‌جێكردنی په‌نابه‌ره‌ سورییه‌كان، كارێكی خه‌یاڵییه‌، وتیشی، خه‌رجێ تێچووی ئه‌م ناوچه‌یه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌ردۆغان گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگه‌.

ئۆناڵ سیفیكۆز جێگری سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماری توركیی كه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌، رایگه‌یاند، دامه‌زراندنی ناوچه‌یه‌كی ئارام بۆ په‌نابه‌ران له‌ باكوری سوریا كارێكی ناواقعیه‌، وتیشی، خه‌رجی تێچووی دروستكردنی شاره‌كان و ژێرخان نزیكه‌ی 25 ملیار دۆلاری ده‌وێ، ئه‌مه‌ش داهاتێكی زۆر گه‌وره‌یه‌، كه‌س نایه‌وێ بیخاته‌ ئه‌ستۆی خۆی، توركیاش توانای ئه‌وه‌ی نییه‌.

لێدوانه‌كه‌ی سیفیكۆز دوای دوو رۆژ له‌ سووربوونی ئه‌ردۆغان به‌ ئه‌نجامدانی ناوچه‌ی ئارام دێـت، ئه‌ویش گواستنه‌وه‌ی دوو ملیۆن په‌نابه‌ر له‌ خۆرهه‌ڵاتی فورات به‌ درێژایی سنوری سوریا له‌گه‌ڵ توركیا ده‌بێت.

سیفیكۆز باسی له‌وه‌ كرد، ئه‌ردۆغان هیچ هاوكاری دارایی له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا چاوه‌ڕوان ناكات، وتیشی، جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌، ئه‌و داهاته‌ی یه‌كێـی ئه‌وروپا ته‌نها بۆ په‌نابه‌ران و پاراستنی ناوچه‌ سنورییه‌كان و باشكردنی ئه‌ركه‌كانی ده‌ریای ته‌رخان ده‌كرێت.

 

dw





ئەم هەواڵە 3715جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad