English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سائیروون لە بایکۆتی پەرلەمان بەردەوام دەبێت
2019-10-17 [04:02 AM]

​ZNA - هەولێر


هاوپەیمانێتی سائیروون رایگەیاند، تاوەکو سەرۆکوەزیران گۆڕانکاری لە کابینەی حکومەتەکەی نەکات، لە بایکۆتکردنی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان بەردەوامدەبن.

ستار عوتابی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانێتی سائیروون رایگەیاند، هاوپەیمانێتی سائیروون لە بایکۆتکردنی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق بەردەوامدەبێت. گوتیشی، بایکۆتکردنەکە پەیوەندی بە ئەنجامدانی چاکسازی لە حکومەت هەیە، تاوەکو چاکسازی گشتگیر لە تەواوی دەزگاکانی حکومەت ئەنجامنەدێت هاوپەیمانێتییەکەیان بەشداری لە کۆبوونەوەکانی پەرلەمان ناکات. ئاماژەی بەوەشدا، هەرچەندە سەرۆکوەزیران ژمارەیەک بڕیاری بەمەبەستی ئەنجامدانی چاکسازی لە حکومەت راگەیاندووە، بەڵام ئەوانە بەسنین، چونکە دەبێت گۆڕانکاری لە کابینەی حکومەت بکات.





ئەم هەواڵە 5755جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad