English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریكا ماوەی بەخشینی عێراق لە ھاوردەی وزەی ئێران بۆ ٤ مانگی دیكە درێژدەكاتەوە
2019-10-17 [04:31 AM]

​ZNA - هەولێر


تۆڕی ئێس پی گلوبالی ئەمریكایی لە زاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاوە بڵاویكردووەتەوە كە جارێكی دیكە عێراق لەلایەن ئەمریكاوە بەخشرا كە گاز و كارەبا لە ئێرانەوە بە درێژایی مانگی دیكە ھاوردەبكات.

تۆڕەكە ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو بەخشینە تواناكانی عێراق لە پڕكردنەوەی پێداویستیەكانی لە وزە دەردەخات تا ئەو كاتەی كە بتوانێت كەمتر پشت بە ھاوردەكانی وزە لە ئێرانەوە ببەستێت، جگە لەوەی كە پاڵپشتییەكانیان بۆ حكومەتی عێراق بەردەوامە بۆ باشتركردنی سەربەخۆیی ئێراق لە بواری وزەدا و راشیگەیاندووە كە ئەم بەخشینەی ئەمریكا بۆ عێراق بە پێنجەم ھەژماردەكرێت و ئەمە لەكاتێكدایە ھاوردەكانی گاز لە ئێرانەوە سەدا ٤٥ ی وزەی كارەبای بەكاربەری عێراق پێكدێنێت كە دەگاتە ١٤ ھەزار مێگاوات و بەو جۆرەش بووەتە سەرچاوەیەكی وزەی گەورەی بۆ وڵاتانی دراوسێی.





ئەم هەواڵە 6640جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad