English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رووس و چین گەورەترین کارگەی پیترۆ کیماوی دادەمەزرێنن
2019-10-17 [04:37 AM]

​ZNA - هەولێر


دوو کۆمپانیای رووسی و چینی بۆ دامەزراندنی گەورەترین کارگەی پێترۆ کیمیایی لە جیهان کە گوژمەکەی زیاترە لە ١٣ ملیار دۆلار رێککەوون کە بۆ پاڵاوتنی گازی سروشتی و بەرهەمی کیمایی دیزاین دەکرێت و کارگەکە دەکەوێتە شارێکی بچووک لە نزیک کەراوەکانی رووسیا لە کەنداوی فینلەندا.

ئەمو رێککەونە لە نێوان کۆمەڵگەی بەلتیقی رووسی بۆ کیمیایی کە کۆمپانیاکە سەر بە روسگاز دۆبیتشایە و لقی کۆمپانیای سەر بە ئەندازیاری کیمیایی نیشتمانی چینی واژووکراوە.

رێککەوتنەکه دامەزراندنی کارگەیەکی کیمایی بۆ پاڵاوتنی گازی سروشتی لە خۆدەگرێت  کە لە دوو بەشی ئیثیلین بە توانای ١.4 ملیۆن تۆن ساڵانو  و  ٦ گرووپی دامەزراوەی پۆلی ئێثلین بە توانای ٤٨٠ هەزار تۆن ساڵانە پێکدێت، هەروەها چەند دامەزراوەیەکی دیکەش لە خۆدەگرێت، ماوەی کارکردنیش بۆ دامەزراندنی کارگەکە ٥ ساڵ دەخایەنێت.

کۆمپانیای CNCEC چینی رایگەیاند، سوود لە بازاڕی رووسی وەردەگرن و بەردەوام دەبن لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و کاری هاوبەش بۆ قازانجی دوو لایەنە، هەروەها گووتیشتی ئەو پڕۆژەی سوودی گرنگی دەبێت بۆ پڕۆژەی یەک پشتێنە و یەک رێگا.





ئەم هەواڵە 2389جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad