هەولێر – ZNA
ئەکتەری سینەمایی رۆبێرت دونی، لە نوێترین فیلمیدا دەبێتە پزیشکی ئاژەڵان و توانای قسەکردنی لەگەڵیاندا هەیە.
فیلمەک بەرهەمی کۆمپانیای Universal Picturesیە و بەناوی Dolittleیە و بڕیارە لە 17 کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو لە سینەماکاندا نمایشبکرێت.
لەم بەرهەمەدا تۆم هۆلاند، مایکل شین، رامی مالیک، ئیما تۆمسۆن، ماریۆن کۆتیار، ئەنتۆنیۆ پاندێراس، سیلینا گۆمێ و جۆنس سینا بەشدارن و ستیڤن گاگان کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.
بەشێکی فیلمەکە کارەکتەرەکانی راستەقینەن وەک رۆبێرت داونی، بەشێکی دیکەشیان کارەکتەری ئاژەڵن کە بە دەنگ ئەکتەرەکان رۆڵیان گێڕاوە.
ئەم هەواڵە 5101جار خوێندراوەتەوە |