هەولێر – ZNA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەشی دووەمی فیلمی سینەمایی Maleficent بەناویMistress Of Evil لە سینەماکانی ئوردن و کوێت نمایشدەکرێت.
ئەم بەرهەمە سینەماییە لە سعودیا نمایشکراوە و بڕیارە سبەی هەینی لە سینەماکانی ئەمریکا نمایشبکرێت.
چیرکۆی فیلمەکە تەواوکەری بەشی یەکەمە کە لە ساڵی 2014 بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکاندا 759 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بوو.
چیرۆکی فیلمەکە لە فیلمێکی کارتۆنی بەناوی"Sleeping Beauty" وەرگیراوە کە لە ساڵێ 1959 کۆمپانیای سۆنی بڵاویکردەوە.
ئەم هەواڵە 5566جار خوێندراوەتەوە |