English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان چەند بڕیارێکی نوێ دەردەکات 
2019-10-19 [02:10 AM]

ZNA- ھەولێر




ئەمڕۆ شەممە ١٩/١٠/٢٠١٩ بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگر و سەرجەم ئەندامەکانی، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و، ئەم بڕیار و راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد:

١- خولی راھێنەرایەتی فوتساڵ، لە رۆژی شەممە ٩/١١/٢٠١٩ بە سەرپەرشتی وانەبێژی نێودەوڵەتی (شەمس حوسێن محەممەد) لە ھەولێر ئەنجام دەدرێت.

٢- داوا لە یانە پلەیەکەکانی فوتساڵ دەکەین ناوی راھێنەر و یاریدەدەری راھێنەر بە نووسراوی فەرمی پێشکەش بە یەکێتییەکەمان بکەن، کە مەرجە یەکێکیان یان ھەردووکیان لە رەگەزی مێ بێت، دوا مۆڵەت رۆژی شەممە ٢/١١/٢٠١٩ ـیە.

٣- داوا لە یانە پلەنایەبەکانی فوتساڵی کچانی کوردستان دەکەین، بە نووسراوی فەرمی ناوی راھێنەرێک بۆ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بنێرن، کە مەرجە لە رەگەزی مێ بێت، دوا مۆڵەت رۆژی شەممە ٢/١١/٢٠١٩ ـیە.

٤- رۆژی دووشەممە ٢١/١٠/٢٠١٩ کاتژمێر ١٠:٠٠ ـی بەیانی، لە بارەگەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان تاقیکردنەوەی سەرپەرشتیاران ئەنجام دەدرێت، مەرجە سەرپەرشتیار (یاریزان یان راھێنەر یان ناوبژیوان) ـی تۆپی پێ بووبێت لە ئاستی یانەکان و، لە ئێستەدا دەستەی کارگێری ھیچ یانەیەک نەبێت و لە تاقیکردنەوەکانیش سەرکەوتوو بێت.

٥- باجی تایبەت بە راگەیاندنکارانی وەرزشی، بۆ وەرزی ٢٠١٩/٢٠٢٠ تەنیا بە فۆتۆگرافەرانی وەرزشی دەدرێت، کە پێویستە لە کاتی یارییەکاندا لە پشت ھێلی کۆتایی یاریگەکان ئامادەبن و کارەکانی خۆیان بکەن.

٦- سەرجەم یانە بەشداربووەکانی چالاکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە، پێویستە شوێنی شایستە بۆ راگەیاندنکارانی وەرزشی و وێنەگری کەناڵەکان (ڤیدیۆیی) لە دەرەوەی یاریگە دابین بکەن.

٧- یارییەکانی گەڕی یەکەمی خولی نایابی تۆپی پێی کوردستان بۆ وەرزی ٢٠١٩/٢٠٢٠، لە رۆژی پێنجشەممە ٢٤/١٠/٢٠١٩ لە کاتژمێر ٣:٠٠ ـی ئێوارە بەرێوە دەچێت.

٨- یارییەکانی گەڕی یەکەمی خولی نایابی لاوانی تۆپی پێی کوردستان بۆ وەرزی ٢٠١٩/٢٠٢٠، لە رۆژی ھەینی ٢٥/١٠/٢٠١٩ لە کاتژمێر ٣:٠٠ ـی ئێوارە بەرێوە دەچێت.

٩- راھێنەر و سەرپەرشتیاری تیپ و یاریزانانی تیپی تازەپێگەیشتووانی یانەی جیھان، ناتوانن لە یانەکەی خۆیان یان لە ھەر یانەیەکی دیکە کار بکەن و یاری بکەن، تا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی یاری یانەکەیان و یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە خولی نایابی تازەپێگەیشتووانی کوردستان کۆتایی دێت، چونکە لێکۆڵینەوەکان لەسەر رووداوەکانی ئەم یارییە بەردەوامە و بە کراوەیی ماوەتەوە، بەڵام دەرکەوت دەستەی کارگێری یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لەم کێشەیە بە دوورن و ئاگادار نین، تەنیا راھێنەری تیپی تازەپێگەیشتووانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی دەستی لە یارییکردن بە ئەنجامی ئەم یارییە ھەبووە تێوەگلاوە، بۆیە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان تا گەیشتن بە ھەموو راستییەکان و وردەکارییەکان لە لێکۆڵینەوەکانی بەردەوام دەبێت.

ی.ا
 





ئەم هەواڵە 2677جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad