English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رووەداوە كتوپڕەكان یەكریزی دەخوازێ‌..
2019-10-19 [03:06 AM]

نوسینی: رێبوار حەمەلاو شوانی


بەدڵنییایییەوە توركیا بە ئەنجامدانی ئەو هێرش و داگیركارییە زیان بە خۆی و ئابووری و خاكی خۆی دەگەیەنێت و متمانەی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لەدەستدا و هەموو ئەو خەونانەی كە دەستبەسەرداگرتنی رووبەرێكی بەرفراوانی رۆژئاوای كوردستان و گۆرینی نەخشەی ناوچەكە بوو ، بەرەو پووچەڵبوونەوە دەچێ..جێی ئاماژەیە ئەو ناوچە ئارام كە توركیا باسە دەكات ، ھەمان شێوەی داگیركردنە بەلام بە بەرگێكی جیاواز،چونكە ئەگەر ناوچەی ئارام بەم شێوەیە بێت كە توركیا داوای دەكات، شارە گرنگەكانی قامشلۆ، دێرك، كوبانێ، گرێ سپی دەكەوێتە دەست سوپای توركیا و، سێ ملیون و 600 ھەزار ئاوارەی عەرەبی سوری كە ئێستا لە توركیان، لەوێ جێگیر دەكرێن، بەمەش رۆژئاوا و باكوری كوردستان لەیەكتر دادەبڕێن، سنووری ژێر دەستھەلاتی یەپەگە لە حەسەكە بچوك دەكرێتەوەدوای گەڕانەوەی سوپای سوریا بەدرێژایی سنووری توركیا ، ئیتر نەخشەی دابەشكردنی هەژموونی سەربازی لەسەر زەوی ئامادە دەبێت بۆ هەڵگیرساندنی رووبەڕووبوونەوەی فراوان و فرە لایەن .گەڕانەوەی سەربازانی سوپای سوریا بۆ سنووری توركیا دەرگا بەڕووی ئەگەری بەریەككەوتنی گەورە دەكاتەوە ئەگەر ئەو سوپایە كەوتە ناو ململانێیەكی راستەوخۆوە لەگەڵ هێزە توركییەكان .پێشتر سوپای سوریا پارێزگاری لەبوونی خۆی كردبوو بەدرێژایی سنووری قائیم لە عێراق تا بەشی باشووری دێرەزوور و ناوچەكانی باشووری پارێزگای رەققە بەئاراستەی باكوور بەرەو حەلەب و رۆژئاوا بەرەو دەریای ناوەراست . ڕووسیا هەر الەسەرەتای بەهاری عەرەبیەوە لەگەڵ كەوتنی ڕژێمی بەشار ئەسەد و دابەشكردنی خاكی سوریا نەبو ، ئێستا كە دوای كشانەوەی هێزی ئەمریكا دەبێتە بەهێزترین جەمسەر چارەنوسی داهاتوی سوریا دیاری بكات ، لەگەڵ هێزی سوریای دیموكرات لەسەرخەت بون تا لەگەڵ دیمەشق پێكیانبهێنێت و هەردولایان ڕێكبكەون لەسەر ئەوەی بە زوترین كات سوپای سوریا ڕەوانەی نزیكی عەفرینی داگیركراو  منبەج ، پاشان كۆبانی و دواتر كۆی سنوری سوریا ی بە سنوری توركیاوە لكاو بكرێت ،ئامانج ڕێگەگرتن لە پێشڕەی سوپای توركیا بێت و بوارنەدان بە بەكارهێنانی فڕۆكەی جەنگی و كوشتن و ئاوارەكردنی زیاتری خەڵكی بێدیفاعی ناوچەكە ، لەهەموشی گرنگتر هەڵوەشاندنەوەی ئەو پیلانەمەترسیدارەی ئەردۆغان هەیبو كە بە قوڵایی ۳۰ كم بێتە ناو خاكی سوریا بە ئامانجی جێگیركردنی ئەو زیاتر لە چوار ملیۆن ئاوارەیەی وەك كارتی گوشار بەرامبەر دونیای دەرەوە بەكاریدەهێنان ...دواجار ڕوسیا پاش حەوت ساڵ ململانێ و بەرەنگاری یەكتركردن لە ئەمریكای ڕكابەری بردەوە و توانی پارتنەرێكی گرنگی خۆی كە دیمەشق بو لە ڕوخان دەرباز بكات .دیمەشق بەم ڕێكەوتنە سودمەندە ، دواجار ئەنجامی ململانێی جەمسەرەناكۆكەكان و تێكچونی هاوكێشەكە لەبەرژەوەندی كەوتنەوە .پیلانەكەی توركیا هەڵدەوەشێتەوە ، بەدەستی بەتاڵ دەكرێتە دەرەوە و مەرامە مەترسیدارەكانی لانی كەم لە سەر خاكی سوریا جێبەجێ نابن .لەلایەكی ترەوە ئەمریكا وەك زلهێزێكی بێ هەڵوێست  كەنەدۆستی هەمیشەییەونەدووژمنی هەمیشەیی واتە بەهیچ پێوەرێك ئەمریكا بۆپشت پێ بەستن نابێت ۰دەبێت لەداهاتوودا بۆئەوئەگەروئاڵنگاریانەی لەسەركورد نزیك وچاوەروان كروان كوردبەدوای هاوپەیمانیەتیەكی تری باوڕپێكراو بەفۆرمێكی تر بێتەمەیدان لەپێناویەكدەنگی وكۆدەنگی زیاتر لەسەرپرسی كورد ۰ ئەوەش بۆهەمووپارچەكانی تری كوردستان روون بۆتەوەكەتەنهاكوردبوون دەكرێتەبیانووئامانج گەرەكەكوردانی هەرچوارپارچەی كوردستان بیر لەكۆنگرەی نەتەوەی بكەنەوە مەرج نییەتەنهالەكاتی ئاشتی وئۆقرەی كارلەسەرئەوبابەتەبكەن لەحاڵی ئێستادا زەروڕە كۆنگرە ببەسترێت هەروەها سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك بارزانی وتێروانین ودووربینی بەرێزیان  لەوتارەكانی ڕابردوودا ئەوەی ئێستا دەگۆزەرێ هەمیشەهۆشداری لەبارەیەوەداوە وپێویست دەكات سەرجەم لایەنەسیاسیەكانی كوردلەهەرچوارپارچەی كوردستان بەپیربانگەوازەكەی رابەرومەرجەعی كورد مەسعودبارزانییەوە بێن وئەوەی لەدستیان دێت بۆكوردانی رۆژئاوای بكەن. قۆناغی ئێستامان هەستیارە و ئەوەی دەتوانێت گەلی كورد بەرامبەر بە گەردەلوول ودۆخە كتوپرٍەكان بپارێزێت یەكریزی و یەكبوونی گەلی كورد و پشت بەستنە بەو سیاسەتە حەكیمانەیەی كە هەمیشە لە خەمی ئایندەی نەتەوەكەیەتی بین.





ئەم هەواڵە 721جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad