English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەتلەتیکۆ مەدرید باشترین یاریزانی لەدەستدا 
2019-10-19 [04:05 AM]

ZNA- ھەولێر



ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕی نۆیەمی خولی لالیگای ئیسپانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید رووبەرووی یانەی ڤالەنسیا بووە. 

یارییەکە بە یەکسان بوونی ھەردوو یانە کۆتایی پێھات بەگۆڵێک بۆ ھەر لایەکیان . 

لەخولەکی ٨٠ی یارییەکە یاریزان جواو فیلیکس باشترین و گرانترین یاریزانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید تووشی پێکانێکی قورس ھات . 

کەمێک بەر لە ئێستا یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید رایگەیاند، فیلیکس لە پاژنەی قاچی تووشی پێکانێکی قورس ھاتووە . 

لە راگەیندراوەکە ھاتووە ، لە چەند رۆژی داھاتوو پشکنینی زیاتر بۆ یاریزانەکە دەکرێـت بۆ دیاریکردنی ماوەی دوور کەوتنەوەکەی لە یاریگاکان . 

سەرچاوە رۆژنامەوانیەکان باس لەوە دەکەن کە یاریزان فیلیکس بۆ ماوەی زیاتر لە مانگێک لە یانەکەی دادەبڕێت. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 2314جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad