English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆن ده‌كاته‌وه‌
2019-10-20 [05:44 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


سەرۆك كۆماری توركیا رایدەگەیەنێت، ئەو بەڵێنانەی پێیاندراوە ئەگەر جێبەجێ نەكرێن ئۆپەراسیۆن دەست پێدەكەنەوە، دەشڵێت "ئەمانەی تورك ناناسن لە داھاتوودا دەیناسن".

رەجەب تەیب ئەردۆغان،ده‌ستی به‌هه‌ڕه‌شه‌كردن كرده‌وه‌ و گوتی: "ئەگەر ئەو بەڵێنانەی کە بە وڵاتەکەمان دراوە جێبەجێ نەکرێ ئەوا ھەروەکو پێشتریش چاوەڕێ ناکەین و لەگەڵ کۆتاییھاتنی کاتە دیارییکراوەکە، درێژە بە ئۆپەراسیۆنەکە دەدەین".

سەرکۆماری تورکیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: '' لە بەشێکی ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکەماندا ھێزەکانی رژێمی لێیە کە رووسیا پارێزگارییان لێدەکات، لەگەڵ پوتین-دا بابەتەکە تاوتوێدەکەم. پێویستە چارەسەرێکی بۆ بدۆزینەوە''.

روونیشی كرده‌وه‌: "ھێزەکانی رژێم لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆن ھەمان دۆخ بۆ ئەوێش راستە ببێت ئەوا دەبێت و ئەگەر نەبوو ئەوا بەردەوام دەبین لە جێبەجێکردنی پلانەکانمان".

ئەردۆغان، گوتی: "ئەوانەی گەلی تورک ناناسن، بەڵام لە داھاتوودا دەیناسن، یان بەڕێزەوە دەیناسن یان کە پەندەکانیان وەرگرت دەیناسن".

 

 





ئەم هەواڵە 2296جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad