سەرۆک کۆماری تورکیا لەبەردەم ژمارەیەک کەسایەتیی ئەفریقی، هێرش دەکاتە سەر وڵاتانی رۆژئاوا (ئەوروپا و ئەمریکا).
رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆنگرەی سێیەمی سەرکردە ئاینییەکانی ئەفریقیا، کە لە ئیستەنبوڵ بەڕێوە دەچێ، رایگەیاندووە، لەو کاتەی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) لە 2002 گەیشتووەتە سەر دەسەڵات، ژمارەی باڵیۆزخانەکانی تورکیا لە ئەفریقیا لە 12ـەوە بۆ 42 باڵیۆزخانە زیاد بووە.
سەرۆک کۆماری تورکیا هەروەها رایگەیاندووە، وڵاتەکەی ”هەرگیز“ هەڵوێستی وڵاتانی رۆژئاوا لەبەرامبەر ئەفریقیا قبوڵ ناکات و رایگەیاندووە، ”ئێمە دەمانەوێ ئەفریقیا ببوژێتەوە، بەڵام وڵاتانی رۆژئاوا نایانەوێ ئەو کیشوەرە ببوژێتەوە“.
ئەم هەواڵە 4984جار خوێندراوەتەوە |