English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هێزێكی زۆری حه‌شدی شه‌عبی ده‌چێته‌ ‌خانه‌قین
2019-10-20 [06:57 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


 ماوەی دوو ڕۆژە میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لە سنووری شاری خانەقین، هێزێكی زۆریان لە نزیک مەزاری (باوە مەحموود)ی کاکەییەکان كۆ كردووەتەوە.

 سەمیر محەمەد نوور، سەرۆكی ئەنجومەنی شارەوانیی خانەقین، بە باسنیوزی راگەیاند: "ساڵانە لە كاتی بەڕێوەچوونی چلەی موحەڕەمی تایبەت بە شیعەکان، پلانی ئەمنی لەو شێوەیە دەگیرێتە بەر".

باسی لەوەش كرد ئەگەری زیاتری سەردانی زیارەتكاران بۆ ئەو مەزارە ئایینییانە هەیە.

بەپێی پلانی میلیشیاكان ئەمڕۆ یەكشەممە 20/ 10/ 2019 هێزی زیاتر لە ڕۆژی پێشتر رەوانەی ئەو مەزارگانە دەكەن، نەوەك هاوشێوەی ساڵی پار تەقینەوە ئەنجام بدرێت.

باوە مەحموود، ئەگەرچی مەزاری كاكەییەكانە، هاوشێوەی زۆرێك لە مەزارەكانی‌ تری سوننە و كاكەییەكان، میلیشیاكان كردوویانە بە مەزاری خۆیان.

 

 





ئەم هەواڵە 2860جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad