English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەدر هۆشداریی دەداتە سوپای عێراق و وڵاتانی دراوسێی وڵاتەکەشی ئاگادار دەکاتەوە
2019-10-20 [07:08 AM]

ZNA- ھەولێر


رێبەری رەوتی سەدر هۆشداریی دەداتە سوپای عێراق و وڵاتانی دراوسێی وڵاتەکەشی ئاگادار دەکاتەوە.

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە بەیاننامەیەکدا لەبارەی خۆپیشاندانی چاوەڕوانکراوی رۆژی 25-10-2019، رایگەیاندووە، بەرپرسانی عێراق بەهۆی ئەو خۆپیشاندانەوە تووشی حاڵەتی ”ترس و هیستریا“ بوون و هەوڵ دەدەن بە بەخشینەوەی پارە، رێگری لە ئەنجامدانی بکەن.

موقتەدا سەدر پێی وایە بەرپرسانی عێراق لە دەرەنجامی ئەو خۆپیشاندانە دەترسێن و خۆیان بۆ ”خراپترین“ پێشهات ئامادە کردووە و هۆشداریش دەداتە سوپا و هێزە ئەمنییە عێراقییەکان و گوتی، ئەو خۆپیشاندەرانە گەلی خۆتانن، چەکدارانی داعش و داگیرکەر نین، ”وەی بە حاڵتان ئەگەر لولەی چەکەکانتان ئاراستەی برا خۆپیشاندەرەکانتان بکەن“.

موقتەدا سەدر وڵاتانی دراوسێی عێراقیشی ئاگادار کردووەتەوە و رایگەیاندووە، ”واز لە گەلی عێراق بێنن بڕیاری خۆی بدا“.





ئەم هەواڵە 2041جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad