|
ZNA-هەولێر وته‌بێژی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له لێدوانێکدا ئاماژه‌ی به ڕاگرتنی 120 کاژێری ئۆپه‌راسیۆنی کانیی ئاشتیی هێزی چه‌کداری تورکیا بۆ سه‌ر باکووری سووریا کرد و رایگه‌یاند: ''تورکیا نه‌ک هه‌ر پابه‌ندی ئاگربه‌ست نه‌بووه به‌ڵکوو هێرشه تۆپخانه‌ییه‌کانی ئه‌و وڵاته بۆ سه‌رێکانی درێژه‌ی هه‌یه''.
ستێفان دۆجاریک وته‌بێژی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له لێدوانێکدا باسی له ڕاگرتنی 120 کاژێری ئۆپه‌راسیۆنی کانی ئاشتیی هێزه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر باکووری سووریا کرد که پاش ڕێککه‌وتنه‌که‌ی نێوان ئه‌مریکا و تورکیا ئه‌نجام درا و ڕایگه‌یاند: "به دوای ده‌رکردنی فه‌رمانی ئاگربه‌ستی 120 کاژێری له‌لایه‌ن هێزی چه‌کداری تورکیاوه نووسینگه‌ی هاوئاهه‌نگیی کاروباری مرۆییی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دۆخی زۆربه‌ی ناوچه‌کانی باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریای به هێور و جێگیر ڕاگه‌یاندووه."
وته‌بێژی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌باره‌ی دۆخی سه‌رێکانیشه‌وه زیادی کرد: "هه‌واڵه‌کانی سه‌رێکانی باس له به‌رده‌وامی هێرشی تۆپخانه‌یی تورکیا بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه ده‌کات."
ئەم هەواڵە 5194جار خوێندراوەتەوە |