English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شەڕی سوپای تورکیا و هەسەدە دەستی پێ کردەوە
2019-10-20 [08:44 AM]

ZNA- هه‌ولێر


سەرەڕای ئاگربەست، شەڕی سوپای تورکیا و هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە) دەستی پێ کردەوە.

بەپێی هەواڵێکی (سکای نیوز)، نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 20-10-2019، شەڕی سوپای تورکیا و هەسەدە لە شارۆچکەی سەرێ کانی، دەستی پێ کردەوە.

دەستپێکردنەوەی شەڕ لەلایەن سوپای تورکیاو لەکاتێک دایە، بەپێی رێککەوتنێکی تورکیا و ئەمریکا، تورکیا لە رۆژی پێنجشەممەی رابردووەوە بۆ ماوەی پێنج رۆژ ئاگربەستی راگەیاندبوو.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا و مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا رێککەوتن لەسەر وەستاندنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بۆ ماوەی 120 کاتژمێر .

رۆژی چوارشەممە 9-10-2019، بە سەرپەرشتیی رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، هێرشی زەمینی و ئاسمانیی سوپای تورکیا و گرووپە توندڕەوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، دەستی پێ کرد.





ئەم هەواڵە 4795جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad