ZNA - هەولێر
بەرپرسێکی ئێرانی رایگەیاند، بەم نزیکانە بەهۆی دامەزراندنی هێڵی ئاسنین هەردوو شاری شەلهمچەی ئێران و بەسرە لە عێراق بە یەکەوە دەبەستنەوە.
سەعید رەسووڵی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای هێڵی ئاسنینی ئێران رایگەیاند، پڕۆژەی بەستنەوەی هێڵی ئاسنین لەگەڵ عێراق و دامەزراندنی دوو وێستگەی نوێ لە سەر هەردوو خاڵی سنووریی شەلهمچە و خەسرەوی دەستپێدەکەن.
رەسووڵی کارە سەرەتاییەکانی هێڵی شەلهمچە - بەسرە دەستیپێکردووە، لە داهاتووێکی نزیکدا دەست بە جێبەجێکردنی دەکەن کە درێژی 32 کیلۆمەترە و پردێکیش لە خۆدەگرێت.
بە گوتەی رەسووڵی، دوای جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەرفەتی گواستنەوەی زیارەتکاران لە ئێرانەوە بۆ عێراق و گەڕانەوەیان ئاسانتر دەبێت.
ئەم هەواڵە 5005جار خوێندراوەتەوە |