English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رامۆس ھەنگاوێکی دیکە دەچێتە پێش 
2019-10-20 [11:26 AM]

ZNA- ھەولێر


سەرەڕای دۆڕانیان لە یارییەکەی دوێنێ شەو لەبەرامبەر یانەی ریال مایۆرکا، سێرجیۆ رامۆس کاپتنی یانەی شاھانە بووە شەشەم یاریزان لە مێژووی یانەی ریال مەدرید کە زۆرترین یاری بۆ یانەکەی ئەنجام دابێت . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی، رامۆس بووە شەشەم یاریزان لە مێژووی یانەی ریال مەدرید کە زۆرترین یارییان بۆ یانەی شاھانە ئەنجامداوە . 

رامۆس ژمارە یارییەکانی لەگەڵ یانەی شاھانە گەیاندە ٤٢٨ یاری و لە ٢٨٧ یاری سەرکەوتنی بەدەست ھێناوە لە ٦٦ یاری یەکسان بووە و ٧٥ یاری دۆڕاندوە . 

رامۆس  لە ١٠ ئەیلولی ٢٠٠٥ یەکەم یاری بە درێسی یانەی ریال مەدرید لەبەرامبەر یانەی سەلتافیگۆ ئەنجامداوە و لەم ماوەیەش ٥٩ گۆڵی تۆمارکردووە و توانیوویەتی چوار جار نازناوی لالیگا بەدەست بھێنێت . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 5248جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad