English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فه‌یله‌سوفێك ئامانج و سووده‌كانى جه‌نگى توركیا ئاشكرا ده‌كات
2019-10-20 [11:28 AM]

ZNA-هەولێر


فەیلەسوفی فەرەنسی بێرنارد ھێنری لێڤی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی رایگەیاند: ئەوەی ترمپ لە باکووری سوریا کردی تەواو پێشبینی کراوبوو، بڕیاری کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە سوریا لەلایەن دۆناڵد ترمپەوە مۆتەکەیە و تەواو پێشبینی کراو بوو.

کاتێک کۆنگرێسیش چووە پاڵ سەرکۆنەکردنی بڕیارەکەی ترەمپ لە کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە باکووری سوریا و بەجێھێشتنی کوردەکان بۆ پەلاماردانی تورکیا، بێرنارد لێڤی ھێرشێکی توندی کردە سەر بڕیارەکە و بە خیانەتێکی سەرەکی ناویبرد بۆ سەر کوردەکان و بەھای ئەمریکا.

بێرنارد ھێنری لێڤی لە چاوپێکەوتنەکەیدا بۆ رۆژنامەی گاردیان گوتی: "ئەوە فریوێکی ترسناکە بۆ دیموکراتی، مۆتەکەیە بۆ ھاووڵاتیانی کورد و بەداخەوە بەتەواوی چاوەروانکراو بوو". 

بێرنارد لێڤی لە سەرەتای ئەمساڵ کتێبێکی بە ناوی ئیمپراتۆریەت و پێنج پاشاکەی بڵاوکردەوە و تیایدا پێشبینی ئەوەی کردووە، ئەمریکا واز لە رۆڵی خۆی لە ناوچەکە دەھێنێت بۆ روسیا، چین، تورکیا، ئێران و سوونە تووندڕەوەکانی سەر بە سعودییەی جێدەھێڵێت. 

لێڤی دەڵێت : "نازانم کام لە پاساوەکانی ترمپ بۆ کشانەوە گەمژانەترە، ئەوەی کە کورد لە جەنگی نۆرماندی بەشدارنەبوونە یان ئەوەی ھاوشێوەی سعودییە، کوردەکان کەلوپەلی ئەمریکی ناکڕن".

"من بڕوام نەدەکرد ترەمپ بەو جۆرە کارتەکانی ئەوەندە بە ئاشکرایی بەکاربێنێت، لە رێگایەکی وەھا پیس و ھەروەھا ئەو پێشبینییە زۆر خراپەکانی منیشی تێپەراند".

لەبارەی ئەردۆغانەوە لێڤی دەڵی: ئەو ئامانجەکانی جەنگ بەدەستدەھێنێت، ئەمەش لە ژێر ھاندانی ئەمریکا و گوێ پێنەدانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ھەر کە ئامانجەکەی بە دەست دەھێنێت ئەو دەڵێت" من پیاوێکی باشم و پابەند دەبم بەسەر فشارەکانی نێودەوڵەتی، ھەموو ئەمانەش لە ژێر چەتری ڤلادمیر پوتین دەکرێت کە بە ئاشتیھێنەر ناوی دەبەن، بەڵام ئەمە بۆ کوردەکان مۆتەکەیە و بەداخەوە پێشبینی کراوە.

بێرنارد لێڤی دەڵێت، یەکێکی دیکە لە براوەکانی ئەم ھێرشە ئێرانە چونکە کشانەوەی ئەمریکا رێڕەوێک بۆ سەربازانی ئێران لە تارانەوە بۆ بەیروت دروست دەکات. 

ئەمەش لە کاتێکدایە، قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای پاسداران لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا دووشەمەی رابردوو رایگەیاندبوو، لە ئێستادا ئێران ناوچەیەکی بۆ پێکبەستنی ئێران، عێراق، سوریا و لوبنان دروستکردووە. 

لێڤی دەربارەی ئێران گوتیشی، "ئێران ئامانجی خۆی بەدەستھێناوە و داعشیش کە شکستی پێھێنرابوو، چالاکییەکانی بەدەستھێناوەتەوە، ئەوەی ئەمریکا بووەتە بێ بەھا، دڵەڕاوکێیەکی بۆ ئیسرائیل دروستکردووە و ھیچ ھاوپەیمانێکی ئەمریکا لە ناوچەکە ناتوانێت بە ئارامی بخەوێت".

بێرنارد لێڤی دوو فیلمی دەربارەی بەرگری گەلی کورد دروست کردووە بەناوەکانی پێشمەرگە و جەنگی موسڵ، ئەو دەڵێت کاتێک ئەمریکا کوردەکانی بەجێھێشت ئەو بەھای خۆی لە دەست دەدات، "ئەمە کردارێکی خۆکوژییە بۆ ئەمریکا و لەلایەن دۆنالد ترەمپەوە دەرھێنراوە و ئێمەی ئەوروپاش لەو کردارەداین".

سەبارەت بە بەھاکانی ئەمریکا لێڤی دەڵێت: "بۆ بنەماکانی ئەمریکا، بۆ بەھاکانی ئەمریکا، بۆ ناوەخنی ئەمریکا، ئەمە خۆکوژییە ھەرچی ئەوەی ترەمپ لە چەند کاتژمێر، رۆژ و ھەفتەی داھاتوو دەیڵێت ھیچ بەھایەکی نییە و کاتێکی زۆری دەوێت بۆ ئەمریکا تاوەکو بەھاکانی بەدەستبھێنێتەوە، لە ئێستادا بەھاکانی ئەمریکا سفرە". 

لێڤی لە درێژەی قسەکانی ئاماژەی بەوەشداوە و رایگەیاندووە: ھاورێکانم لە ئەمریکا لە ھەردوو لایەنی شەبەنگی سیاسی شەرمەزارن لەوەی کە روودەدات.

فەیلەسوفی فەرەنسی بێرنارد ھێنری لێڤی، لە کۆتایی قسەکانی گوتویەتی: "ئیمە بە دەگمەن ئەم جۆرە ناپاکییەمان بینیوە، بێگومان لە ھەموو جەنگێک تۆ خوێن دەبینی بە دەستتەوە، لە جەنگەکان بە شێوەیەکی گشتی ئەوە خوێنی دوژمنەکەتە بە دەستتەوەیە، بەڵام لەم جەنگە خوێنی ھاوڕێکانمانە.





ئەم هەواڵە 9109جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad