English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیسرائیل بەشداریی کۆبوونەوەی بەحرەین دەکات
2019-10-20 [11:32 AM]

ZNA - هەولێر


شاندێکی ئیسرائیلی لە بەحرەین بەشداری لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانێتیی پاراستنی کەشتیوانی لە کەنداو دەکات.

بە گوێرەی هەواڵێکی کەناڵی ١٣ی عیبری ئیسرائیلی، شاندێکی ئەو وڵاتە لە بەحرەین، بەشداری لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانێتی پاراستنی کەشتیوانی لە کەنداو دەکات، کە لە ٦٠ وڵات پێکدێت، بەڵام ناوی سەرۆک و ئەندامانی شاندەکە ئاشکرا نەکراون.

هاوپەیمانێتییەکە، سعوودیە و ئیماراتیش تیایدا ئەندامن و پێشتر لە مانگی شوباتی رابردوو، کۆبوونەوەیەکی لە وارشۆی پایتەختی پۆلەندا ئەنجامداوە.





ئەم هەواڵە 4702جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad