ZNA-هەولێر
بەگوێرەی رۆژنامەی ماینیتی ژاپۆنی، ژاپۆن و فەرەنسا پێشنیارێکی ھاوبەشیان خستووەتە بەر دەستی ئێران، سەبارەت بەوەی قەرزێک بەو وڵاتە بدەن کە بڕەکەی ١٨ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلارە بەگەرەنتییە نەوتییەکان ، بە مەرجێک کە تاران پابەندبوونی خۆی بە رێککەوتنی ئەتۆمی رابگەینێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، تۆکیۆ بڕیاری داوە پاڵپشتی ئەو دەستپێشخەرییەی فەرەنسا بکات، کە لەماوەی رابردوودا لەلایەن پاریسەوە راگەیەندراو خۆی لە پێشکەشکردنی ھاوکاریی دارایی دەگرێتەوە بە ئێران کە بەبڕی ١٥ ملیار دۆلارە، کە بڕیار وایە ئەو بڕە پارەیە تەنیا بۆ کڕینی کەلوپەلی خۆراک و تەندروستی خەرجبکرێت، ھاوکات ژاپۆن ھیواخوازە کە ئەو پاڵپشتییە داراییە ببێتە ھۆکاری دەستپێکردنەوەی گفتووگۆکان لە نێوان تاران و واشنتن دەرباری بەرنامەی ئەتۆمی.
ئەم هەواڵە 4906جار خوێندراوەتەوە |