English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بلیتی فڕۆکە لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ تورکیا بۆ کەمترین نرخ لە 10 ساڵی ڕابردوو دادەبەزێت
2019-10-20 [11:58 AM]

ZNA- هه‌ولێر


سەرۆكی یەكێتیی كۆمپانیاكانی گەشتیاری و فڕۆكەوانیی لە هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، ڕێژەی گەشتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ توركیا ٧٥٪ دابەزیوە و نرخی بلیتی فڕۆکەش بە بەراورد لەگەڵ ١٠ ساڵی ڕابردوو، بۆ نزمترین ئاست دابەزیوە.

لاوەند مەموندی، سەرۆكی یەكێتیی كۆمپانیاكانی گەشتیاری و فڕۆکەوانی لە هەرێمی كوردستان  ڕاگەیاند: "چەند هۆكارێك بۆ كەمبوونەوەی ڕێژەی گەشتكردن لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ توركیا هەن، لەوانە وەرزی گەشتكردن نەماوە، هەروەها ئەو شەڕ و كێشانەی ئێستا لە ناوچەكەدا هەن، بۆیە ئەگەر خەڵكی خۆمان زۆر پێویستیان نەبێت، ئەوا گەشت ناكەن".

ڕوونیشی کردەوە، لە ماوەی ئەم چەند هەفتەیەدا ڕێژەی گەشتیاران ٧٥٪ دابەزیوە و نرخی بلیتی فڕۆکەش بۆ نزمترین ئاست لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوو دابەزیوە، نموونەشی بە بلیتی چوون و هاتنەوە لە هەولێرەوە بۆ ئیستەنبۆڵ هێنایەوە کە بووە بە ٢٥٠ دۆلار.

بە گوتەی لاوەند مەموندی، لەبەر كەمیی گەشتیاران و بۆ پڕكردنەوەی فڕۆكە، نرخەكان دادەبەزێندرێت، ”لەم هەفتەیەدا نرخی بلیت گەیشتووەتە ٢٠٠ دۆلار و بە ١٧٠ دۆلار و تەنانەت ١٥٠ دۆلار دۆلاریش فرۆشراوە".

ئەوەشی نەشاردەوە کە یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی کەمبوونەوەی گەشتکردنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا، خۆی لە هەندێک ڕێکاری ئەمنی و هەندێکجار بێزارکردنی گەشتیارانی هەرێمی کوردستان دەبینێتەوە، ”تەنانەت داوای مۆبایل لە خەڵك كراوە بۆ ئەوەی سەیری بكەن".





ئەم هەواڵە 2914جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad