English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خوێندنی باڵا: لە ئەنجامى سکاڵاى قوتابیان زیاتر له‌ هه‌زار و 500 قوتابی دیکە وەرگیران
2019-10-20 [12:37 PM]

ZNA - هه‌ولێر


له‌ راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، تێیدا رایگه‌یاند، لەمیانى گفتوگۆیەکدا لەگەڵ قوتابیانى زانکۆى گەرمیان، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند، لە ئەنجامى پێداچوونەوە بە سکاڵاى قوتابیان (١٥٧٩) قوتابیى دیکە لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەرگیران بەمەش ڕێژەى وەرگرتنى خوێندنى بەخۆڕایى زیادیکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە وه‌زیری خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی بەیاوەرى ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانى گشتى وەزارەت، سەردانى زانکۆى گەرمیانى کرد و، لەلایەن د. سیروان حەسەن سەرۆکى زانکۆ و  یاریدەدەران و مامۆستایان و فەرمانبەرانى زانکۆ و قوتابیان پێشوازى لێکرا.

ئارام محه‌ممه‌د قادر وەزیرى خوێندنى باڵا ئه‌وه‌شی وتی، بەخۆشحاڵیەوە دەمانەوێت لێرەوە ئەوە ڕابگەیەنین، کە لە ئەنجامى پێداچونە بە سکاڵاى قوتابیان و پێداچونه‌وه‌یان (١٥٧٩) ده‌رچوی پۆلی دوانزه‌ی دیکە لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەربگرین.

باسی له‌وه‌ش كرد، وەرگرتنى ڕێژەى وەرگرتنى قوتابیان بەخۆڕایى بەرزدەبێتەوە، بۆیە لە ئێستاوە ئەو دەرچوانەى کە سکاڵایان تۆمارکردبو دەتوانن بە هەمان سیستمى ئەلیکترۆنى و، لە ڕێگەى وێبسایتى (regayzanko.com) بچنە نێو سیستمه‌کە و، بەهەمان وشەى تێپەڕ و نهێنى ئەنجامى وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەربگرنەوە.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى داوا لەو قوتابیانە دەکات، ناوەکانیان لە ئەنجامى سکاڵا تۆمارکردن گەڕاوەتەوە لە نزیکترین دەرفەتدا پەیوەندى بە کۆلێژ و بەشەکانیان بکەن و، مامەڵەى دەستبەکاربون ئەنجامبدەن.





ئەم هەواڵە 2200جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad