English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە ئەنجامى سکاڵاى قوتابیان 1579 قوتابی دیکە لە زانكۆ و پەیمانگەكان وەرگیران
2019-10-20 [01:05 AM]

ZNA-هەولێر


لەمیانی گفتوگۆیەکدا لەگەڵ قوتابیانی زانکۆی گەرمیان، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند: لە ئەنجامی پێداچوونەوە بە سکاڵای خوێندکاران (١٥٧٩) قوتابی دیکە لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەرگیران بەمەش رێژەی وەرگرتنی خوێندنی بەخۆڕایی زیادیکرد.

ئەو ڕاگەیاندنەی د.ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەمیانی بەسەرکردنەوەی زانکۆی گەرمیان ھات، کە ئەمڕۆ یەکشەممە بەیاوەری ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەت، سەردانی زانکۆی گەرمیانی کرد و، لەلایەن د. سیروان حەسەن سەرۆکی زانکۆ و  یاریدەدەران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ و قوتابیان پێشوازی لێکرا.

وەزیری خوێندنی باڵا ئەوەشی ڕاگەیاند: بەخۆشحاڵیەوە دەمانەوێت لێرەوە ئەوە ڕابگەیەنین، کە لە ئەنجامی پێداچونە بە سکاڵای قوتابیان و پێداچونەوەیان (١٥٧٩) دەرچووی پۆلی دوانزەی دیکە لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەربگرین، بەمەش وەرگرتنی ڕێژەی وەرگرتنی خوێندکاران بەخۆڕایی بەرزدەبێتەوە، بۆیە لە ئێستاوە ئەو دەرچوانەی کە سکاڵایان تۆمارکردبو دەتوانن بە ھەمان سیستمی ئەلیکترۆنی و، لە ڕێگەی وێبسایتی (regayzanko.com) بچنە نێو سیستمەکە و، بەھەمان وشەی تێپەڕ و نھێنی ئەنجامی وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەربگرنەوە.





ئەم هەواڵە 2023جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad