English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هێڵی ئاسنینی ‌نێوان عێراق و ئێران ده‌چێته‌ بواری جێ به‌جێ كردنه‌وه‌
2019-10-21 [05:33 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


بەرپرسێکی ئێران ئاشكرای ده‌كات، دەست ده‌كه‌ن بە دامەزراندنی هێلی ئاسنین له‌نێوان هەردوو شاری شەلامچەی ئێران و بەسرە لە عێراق ، ئه‌مه‌ش بۆ زیاره‌تكارانی هه‌ردوولا ئاسانتر ده‌بێت.

سەعید رەسوڵی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای هێڵی ئاسنینی ئێران رایگەیاند، دەستدەکەن بە پڕۆژەی بەستنەوەی هێڵی ئاسنین لەگەڵ عێراق و دامەزراندنی دوو وێستگەی نوێ لەسەر هەردوو خاڵی سنووری شەلامچە و خەسرەوی.

ڕه‌سوڵی گوتیشی "کارە سەرەتاییەکانی هێڵی شەلامچە - بەسرە دەستیپێکردووە، لە داهاتووێکی نزیکدا دەست بە جێبەجێکردنی دەکەن کە درێژی 32 کیلۆمەترە و پردێکیش لە خۆدەگرێت".

رەسوڵی گوتیشی "دوای جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەرفەتی گواستنەوەی زیارەتکاران لە ئێرانەوە بۆ عێراق و بە پێچەوانەشەوە ئاسانتر دەبێت".

 





ئەم هەواڵە 5002جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad