English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا: ھێرشه‌كه‌ی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان دژی یاسا نێودەوڵەتییەكانە
2019-10-21 [06:06 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ده‌ڵێت ھێرشه‌كه‌ی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان دژی یاسا نێودەوڵەتییەكانە، هه‌روه‌ها  بۆ سەپاندنی سزای ئابووری  دەستیان کراوەیە.

ھایكۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە لێدوانێکی بۆ تەلەڤزیۆنی ZDF رایگەیاند، ئەڵمانیا لەو باوەڕەدایە دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێك دژی ھێزە كوردییەكان ناڕەوایە و دژی یاسا نێودەوڵەتییەكانە، ئەوەی توركیا دەیكات داگیركارییە.

ئاماژەی بەوەش كرد، ئێمە بەروونی ئەوەمان گوتووە کە دەستمان کراوە دەبێت بۆ گرتنە بەری هەر رێگایەک، بە سەپاندنی سزای ئابووریشەوە.

بەگوێرەی نوێترین راپرسی لە ئەڵمانیا، بەهۆی هێرشی تورکیا بۆ باکووری سووریا، 91%ی ئەڵمانییەکان دژی فرۆشتنی چەکن بە تورکیا و 61% داوا دەکەن سزای ئابووری بەسەردا بسەپێت.

پێشتر ئەڵمانیا و چەند وڵاتێکی دیکەی ئەوروپی، بەهۆی هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، فرۆشتنی چەکیان بە تورکیا راگرت.

 





ئەم هەواڵە 2098جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad