English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرۆژە یاسای تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆیەکان دەدرێتە سەرۆکایەتیی پەرلەمان
2019-10-21 [06:16 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ئەندامێکی لێژنەی یاسایی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان ئاشکرای دەکات، ھەردوو لێژنەی یاسایی و شارەوانی لە پەرلەمانی کوردستان، دوایین ڕاپۆرتی خۆیان لەسەر پرۆژە یاسای تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆیەکان ئامادە دەکەن، پاشان ڕادەستى دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی دەکەن.

سارا دڵشاد، ئەندامی لێژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان  ڕایگەیاند: "ئەمرۆ دووشەممە 21/10/2019، لێژنەكانی شارەوانی و گەشتوگوزار و کاروباری یاسایی كۆبوونه‌وه‌ بۆ ئاماده‌كردنى پرۆژه‌كه‌ ده‌كه‌ین، بۆ ئەوەی ڕادەستی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی بکەین، بۆ ئەوەی خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت".

گوتیشی: "لەو کۆبوونەوەیەدا ماددەکانی پرۆژەکە لەگەڵ یاساکانی ھەرێمی کوردستان دەگونجێندرێت".

پرۆژە یاسای تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆیەکان لە پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە، لە سەرەتای ئەم مانگەشەوە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پرۆژەکەی ناردووەتەوە پەرلەمان بڕیاریشە لەم نزیکانە پەرلەمان خوێندنەوەی سێیەمی بۆ بکات.





ئەم هەواڵە 3205جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad