English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان كشانه‌وه‌
2019-10-21 [08:23 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


بەرەبەیانى ئەمرو 21ـی ئۆکتۆبەری 2019 کاروانەکانی هێزی ئەمریکى بەرێگای سنوورى سحێلا- گوندی وەلیدێ لە سنوورى رەبیعە و زووممار دەربازى ناو باشوورى کوردستان بوون و دواتر بەرەو پارێزگای هەولێر دەچن.

 

دوو کاروانى هێزەکانى ئەمریکا لە روژئاواى کوردستان و سووریا بەرێگاى سنوورى سحێلاوە گەیشتنە هەرێمی کوردستان و بەرەو سەربازگەى فڕۆکەخانەى هەولێر دەچن.
 
کاروانى یەکەم نزیکەى 70 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر، هەمەر، تانک و نزیکەى 300 سەربازى ئەمریکى بوون و دووەم کاروانیش ژمارەیان 18 تانک و زرێپۆش و چەکى قورس بووە لەگەل نزیکەى 100 سەرباز کە بەرێگای زاخۆ-دهۆک گەیشتنە شارى دهۆک و دواتر بەرەو پارێزگاى هەولێر دەچن.
 
لە 9ـی ئەم مانگەوە بەشێک لە هێزە چەکدارەکانى ئۆپۆزیسیۆنى سووریا بەهاوکارىی تورکیا هێرشیان کردەسەر روژئاواى کوردستان، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی دوناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا بڕیارى کشانەوەى هێزەکانی لە سووریا و روژئاواى کوردستان دەرکرد.

 





ئەم هەواڵە 4408جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad