English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا: به‌هۆی هێرشی توركیا ناچار بووین هێزه‌كانمان بكشێنینه‌وه‌
2019-10-21 [11:28 AM]

ZNA-هەولێر


وەزیری بەرگری ئەمەریکا رایگەیاند: پرۆسەی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمەریکا چەند ھەفتەیەک دەخایەنێت و بەھۆی ھێرشەکانی تورکیا ناچار بووین ھێزەکانمان بکشێنینەوە. 

مارک ئیسپەر وەزیری بەرگری ئەمەریکا لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان رایگەیاند: ھێزەکانی ئەمەریکا لەو ناوچانەن کە نەوتی لێیە و کۆنتڕۆڵی ئاسمانی سووریاش دەکەن. 

ئاماژەی بەوەشکرد، ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی کورد و تورکیا دەدەن و لە جەنگی دژ بە تیرۆریش بەردەوام دەبن. 

راشیگەیاند: پرۆسەی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمەریکا چەند ھەفتەیەک دەخایەنێت و بەھۆی ھێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا ناچار بووین ھێزەکانمان بکشێنینەوە. 

لەبارەی دۆخی ئەفغانستانیشەوە ئیسپەر دڵنیایی دا ئەو ولاتە و رایگەیاند: دۆخی ئەفغانستان تەواو جیاوارە و بە شێوەیەکی جیاواز لە سووریا سەیری ئەفغانستان دەکەین.





ئەم هەواڵە 4816جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad