English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاتووچۆی سلێمانی ئاگادارییه‌كی بڵاو كرده‌وه‌
2019-10-21 [11:29 AM]

ZNA-هەولێر


بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی، ئاگادارییەکی بۆ سەرجەم ئەو فێرخوازانە بڵاو کردەوە، کە بۆ دەرھێنانی مۆڵەت تاقیکردنەوەیان ھەیە.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢١/١٠/٢٠١٩، بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "بەشی مۆڵەتی بەرێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم ئەو فێرخوازانە دەکاتەوە، کە لە ڕۆژی ٢٢/١٠/٢٠١٩ تاقیکردنەوەی تیۆرییان ھەیە، تاقیکردنەوەکانیان ڕادەوەستێت تا ڕۆژی ٢٨/١٠/٢٠١٩".

لە ئاگادارییەکەدا باس لەوەش کراوە، بە ھەمان ڕیزبەندی کە بۆیان دیاری کراوە، لە ڕۆژی ٢٩/١٠/٢٠١٩وە، تاقیکردنەوەکان دەست پێ دەکاتەوە.





ئەم هەواڵە 2944جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad