English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرسی بەقاچاخ گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات تاووتوێ كرا
2019-10-21 [11:46 AM]


بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ بابەتی بەقاچاخ گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات لە ڕێگەی فڕۆکەخانەکانی ھەرێمەوە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠١٩/١٠/٢٣، لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان بە سەرپەرشتیی د.ڕێبوار بابکەیی سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی لیژنەو بریاردەرو ئەندامان و راوێژکارانی لیژنەکە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

لەکۆبوونەوەکەدا چەند پرسێک گفتوگۆی لەسەر کرا لەوانە ڕاپۆرتێکی تایبەت لەسەر سەردانی لیژنەکە بۆ فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان خرایەڕوو، ھەر لە کۆبوونەوەکەدا لیژنەیەکی لاوەکی پێکھێندرا بۆ مەبەستی سەردانیکردنی وەزارەتی ناوخۆ و بڕیاردرا سبەینێ ٢٢/١٠/٢٠١٩ لیژنە لاوەکییەکە سەردانی وەزارەتی ناخۆی ھەرێمی کوردستان بکات بۆ بەدواداچوون بۆ چەند پرسێک لەوانەش پرسی بەقاچاخ گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات لە ڕێی فڕۆکەخانەکانی ھەولێر و سلێمانی-یەوە.





ئەم هەواڵە 3031جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad