English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق و نەرویج رێککەوتنی نەوت بەرامبەر پەرەپێدان واژۆ دەکەن
2019-10-21 [11:50 AM]

ZNA-هەولێر


ھەردوو وڵاتی عێراق و نەرویج رێککەوتنی نەوت بەرامبەر پەرەپێدان، واژۆ دەکەن.

نووسینگەی راگەیاندنی عادل عەبدولمەھدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، عەبدولمەھدی لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ خاتوو ئیرنا سۆلبێرگ، سەرۆک وەزیرانی نەرویج، تاوتوێی پەیوەندییە ئەمنی و سیاسییەکانی بەغدا و ئۆسلۆی کردووە.

ھەروەک نووسینگەکەدا رایگەیاندووە، دوای کۆبوونەوەی عەبدولمەھدی سۆلبێرگ، عێراق و نەرویج رێککەوتنی نەوت بەرامبەر پەرەپێدانیان واژۆ کردووە.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ٢١-١٠-٢٠١٩، خاتوو ئیرنا سۆلبێرگ، سەرۆک وەزیرانی نەرویج بە سەردانێکی فەرمی، گەیشتە بەغدا.





ئەم هەواڵە 4777جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad