English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زێدان کۆنترۆلی خۆی دەکات 
2019-10-21 [12:03 PM]

ZNA- ھەولێر


زەینەدین زێدان راھێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دوای دۆڕانیان لەبەرامبەر یانەی مایۆرکا و لە دەستدانی پێشەنگی لالیگا ژیرانە مامەڵەی لەگەڵ یاریزانەکان کرد . 
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی، زێدان دوای شکستیان لەبەرامبەر یانەی ریال مایۆرکا لە ژووری خۆ گۆڕینی یاریزانان قسەی بەھیچ یاریزانێک نەگووتووە و کەسیان لەسەر ئەم شکستە سەرزەنشت نەکردوە و بێ دەنگێ ھەڵبژاردووە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، رۆژی دواتریش لە راھێنانەکان زێدان بەھیچ شێوەیەک باسی یارییەکەی مایۆرکا نەکردووە و تەنھا سەرنجی خستووتە سەر راھێنانەکان و خۆ ئامادەکردن بۆ یارییەکانی داھاتووە . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ئەم کارەی زێدان زۆر ژیرانە بووە ، چونکە ئەگەر لە دوای یارییەکە بەتوڕەیی قسەی کردبا و سەرزەنشتی یاریزانەکانی کردبا ئەوا کێشەکان ئاڵۆزتر دەبوون و یاریزانەکانیش خەمبارتر دەبوون، بەڵام زێدان پیشەگەرانە مامەڵەی لەگەڵ بارودۆخەکە کردووە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 2872جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad