English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پوتین و ماكرۆن تاوتوێی دۆخی سوریا دەكەن
2019-10-21 [04:26 AM]

ZNA - هەولێر


نوسینگەی رۆژنامەوانی كرملین، رایگەیاند، سەرۆكی روسیا ڤلادیمێر پۆتین، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا تاوتوێی دۆخی سوریای لەگەڵ سەرۆكی فەرەنسا ئیمانۆئیل ماكرۆن كرد.

ئەمڕۆ كرملین لە بەیاننامەیەكدا وتی، بە دەستپێشخەری لایەنی فەرەنسی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوان هەردوو سەرۆكی ئەنجامدرا.

بەپێی بەیاننامەكە، هەردوو سەرۆك رەوشی باكوری سوریا تاوتوێ بكەن، هەردووكیان جەختیان لە رێزگرتن لە سەروەری ئەو وڵاتە و سەلامەتی خاكەكەی كردەوە.

باسی لەوەش كرد، ڤلادیمێر پۆتین دۆخی سوریا بۆ سەرۆكی فەرەنسا باس كرد، هەروەها باسی لەو هەوڵانەی مۆسكۆ بۆ سەقامگیری ناوچەكە كرد، هەوڵ دراوە پەیوەندی لایەنەكان بەهێزتر بكرێت و بەرژەوەندی سەرجەم گروپە ئیتنی و ئایینییەكان دابین بكرێت.

هەردوو سەرۆك ئاماژەیان بەوە كرد، بەگرنگیان زانی دانوستانی نێوان سورییەكان لە چوارچێوەی لیژنەی دەستوری دەست پێ بكاتەوە كە لە كۆتایی تشرینی یەكەمی داهاتوو بە سەرپەرشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ئەنجام دەدرێت.

 

سپۆتنیك





ئەم هەواڵە 1969جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad