ZNA- ھەولێر
لە میانەی یارییەكانی هەفتەی نۆیەمی خولی یانەكانی ئینگلتەرا یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی لە دواهەمین یاریی ئەم هەفتەیەدا بوە میوانی یانەی شێفێڵد یونایتد.
یانەی ئارسناڵ توشی دووەم شكست هات لەم وەرزە هات , كاتێك شێفێڵد توانی١-٠له گه‌نه‌رز بباته‌وه.
تاكه گۆڵه‌كه‌ش لیس مۆسێتی لە خولەکی 30 یارییەکەدا تۆمارکرد، لە نیوەی دووەمیشدا دوای چه‌ندین هه‌وڵی هه‌ردوو یانه ئه‌نجامه‌كه نه‌گۆڕا و یاریه‌كه به گۆڵێکی بێ وەڵام لە سوودی یانەی شیفڵد یونایتد کۆتاییهات.
بەم ئەنجامەش یانەی ئارسناڵ بە كۆكردنەوەی 15 خاڵ ڕیزبەندی پێنجەمی یانەكانی پریمەرلیگی گرتوەو شێڤێڵدیش بە 12 خاڵ لە نۆیەمی ڕیزبەندیدایە.
ئەم هەواڵە 7537جار خوێندراوەتەوە |