English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەسەر راسپاردەی سەرۆک بارزانی منداڵە بریندارەکەی ڕۆژئاوای کوردستان ڕەوانەی فەڕەنسا دەکرێ
2019-10-22 [07:10 AM]

ZNA-هەولێر


ئەمڕۆ سێشەممە 22ی ئۆکتۆبەری 2019، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک بارزانی، ئەو منداڵە ڕەوانەی فەڕەنسا دەکرێت کە لە ڕۆژئاوای کوردستاندا بریندار بووە.

پاش ئەوەی ڕۆژی پێنجشەممەی رابردوو، محەمەد حەمید لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیی تورکیا و تۆپخانەکانی وڵاتەکە بۆ سەر سەرێکانی، بریندار بوو کە بە ڕای شارەزایانی چەکی کیمیاوی، بەهۆی چەکی (فسفۆڕی سپی)ی قەدەغەکراوی نێودەوڵەتی بریندار بووە، بۆ چارەسەر، لەسەر راسپاردەی سەرۆک بارزانی گەیەندرایە هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ محەمەد حەمید، منداڵە بریندارەكەی رۆژئاوای كوردستان، لەسەر راسپاردەی سەرۆك مەسعود بارزانی بۆ چارەسەر رەوانەی وڵاتی فەرەنسا دەكرێت.

محەمەد حەمید، یەکێکە لە بریندارانی رۆژئاوای كوردستان كە بەھۆی تۆپباران و بۆردومانی سوپای توركیا برینداربوو، گومانی ئەوەی لێدەکرێت بە چەکی قەدەغەکراو لە رۆژئاوای کوردستان بریندارکرابێت، لە میدیا ناوخۆیی و جیهانییەکانیش دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.

 

k24

 





ئەم هەواڵە 3418جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad