English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێنج ملیۆن دینار بۆ بنەماڵەی شەهیدان خەرج دەكرێت
2019-10-22 [07:07 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


وەزارەتی پێشمەرگە پێشتر بڕیاریدا بوو بۆ هەر مالێکی شەهیدی شەڕی داعش بڕی 5 ملیۆن خەرج بكات، بەشێك لەو بنەماڵانە پارەكەیان پێیان نەدراوە، بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرای دەكات 5 ملیۆن دینارەكەیان بۆ خەرج دەكرێت.

فەریق جەمال ئیمینكی، سوپا سالاری پێشمەرگەی كوردستان بە باسی راگەیاند: هەندێك لە بنەماڵەی شەهیدانی شەڕی داعش ئەو 5 ملیۆن دینارەیان بۆ خەرج نەكرا بوو كە كاتی خۆی بۆیان خەرج دەكرا.

ئه‌و گوتیشی: دوای هەوڵی وەزارەتی پێشمەرگە وەزارەتی دارایی هاتە سەرخەت بۆ ئەوەی پارە بۆ ئەوان تەرخان بكرێت، پارەكە تەرخان كراوە".

بڕیاری خەرجكردنی 5 ملیۆن دینار بۆ خانەوادەی شەهیدانی شەڕی داعش و 1 ملیۆن دیناریش بۆ چارەسەری بریندارەكانی ئەو شەڕە لە ساڵی 2015وە دراوە، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی لەم چەند ساڵەی دوایی پارەكە خەرج نەكراوە.

ئیمینكی روونیشی كردەوە، بەشێكی كەسوكاری ئەو شەهیدانە 5 ملیۆن دینارەكەیان بۆ خەرج نەكراوە، پارەكە هاتووە لە رێگەی بەرنامەیەك دەست بە دابەشكردنی ئەو بڕە پارەیە دەكرێت.

بەپێی ئاماری وەزارەتی پێشمەرگە لە ماوەی شەڕی داعشدا نزیكەی هەزار و 700 پێشمەرگە شەهید و 10 هەزاریش بریندار بوونە.

 





ئەم هەواڵە 5419جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad