English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕۆژانه‌ خواردنی چوار گوێز له‌ نه‌خۆشی دوورت ده‌خاته‌وه‌
2019-10-22 [09:42 AM]

هەولێر ــ ZNA


گوێز به‌ گرنگترین سه‌رچاوه‌ی ئۆمێگا3 و پرۆتین و كانزا جۆراوجۆره‌كان داده‌نرێ، پسپۆرانی ته‌ندروستی و توێژینه‌وه‌كان دووپات له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ پێویسته‌ گوێز ڕۆژانه‌ به‌ لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ له‌ ژه‌مێكی خواردنتان بوونی هه‌بێت،  ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆلێستڕۆڵی زیانبه‌خش و له‌ زۆر گرفت و نه‌خۆشی دوورتان ده‌خاته‌وه‌.

 

توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌سه‌ر خه‌ڵكی 11 وڵات ئه‌نجام دراوه‌ و زیاتر له‌ 55 زانكۆی پزیشكی تێیدا به‌شداربوون و گه‌یشتنه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ خواردنی گوێز ڕێژه‌ی ڕیشاڵ له‌ گه‌ده‌ زیاد ده‌كات و سه‌رجه‌م گرفته‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس له‌ناو ده‌بات، هاوكات به‌هۆی ئه‌وه‌ی بڕێكی زۆر پرۆتین و ڤیتامین و كانزا جۆراوجۆره‌كان به‌ تایبه‌تی فۆسفۆر و مه‌گنیسیۆم و ترشی شه‌لفالینۆلیك و چه‌وری ناتێری تێدایه‌ زۆرترین سوودتان پێ ده‌گه‌یه‌نێت.

گوێز زۆرترین ڤیتامین و كانزای تێدایه‌ و سوودی گه‌وره‌ی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه‌

له‌ ئه‌نجامی ئه‌و سووده‌ زۆرانه‌، پزیشكان و توێژه‌ران هێما بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ پێویسته‌ به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ له‌ ژه‌مێكی ڕۆژه‌كانتان گوێز  بوونی هه‌بێ و له‌ كه‌مترین بڕیش پێویسته‌ چوار گوێز له‌ ڕۆژێكدا بخۆن، به‌ پێڕه‌وكردنی ئه‌و سیسته‌مه‌ و خواردنی چوار گوێز له‌ ڕۆژێكدا له‌ تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ و قه‌ڵه‌وی و نه‌خۆشی شه‌كره‌ دوور ده‌بن.

 

باشترین كاتیش بۆ خواردنی گوێز كه‌ زۆرترین سوودتان پێ بگه‌یه‌نێت، بریتییه‌ له‌ خواردنی ژه‌می به‌یانیان، به‌مشێوه‌یه‌ ته‌واوی سووده‌كانی گوێزتان پێ ده‌گات و جه‌سته‌یه‌كی ته‌ندروست و به‌هێزتان ده‌بێت.





ئەم هەواڵە 10234جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad