English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژمارەیەك فەرماندەی سەربازیی دوور دەخاتەوە و 10ھەزار سەربازیش دەگەڕێندرێنەوە سەر كارەكانیان
2019-10-22 [09:25 AM]

ZNA:ھەولێر


سەرۆك وەزیرانی عێراق ژمارەیەك فەرماندەی سەربازیی دوور دەخاتەوە و 10ھەزار سەربازی عێراقیش دەگەڕێندرێنەوە سەر كارەكانیان.

سەرچاوەیەک لە حکوومەتی عێراق رایگەیاند، عادل عەبدولمەهدی، فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق هەریەک لە فەرماندەی فیرقەی 11 و فەرماندەی لیوای 45 و فەرماندەکانی پۆلیسی پارێزگاکانی بابل، نەجەف، زیقار ، موسەننا و قادسییەی لەکارەکانیان لاداوە.

ئاماژەی بەوەشدا، لەکارلادانی ئەو فەرماندە سەربازیی و ئەمنییانە لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە خۆپیشاندانەکان دێت.

لەلایەكی دیكە وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، فەرمانیان دەرکردووە بۆ گەڕاندنەوەی زیاتر لە 10 ھەزار سەرباز بۆ سەر ئەركەكانیان کە پێشتر لە ئەركەكانیان دوورخرابوونەوە.

گەڕاندنەوەی ئەو سەربازانە بەشێکە لەو 108 ھەزار سەربازەی کە پێشتر دوورخرابوونەوە و حکوومەت لە ھەوڵی گەڕاندنەوەیاندایە بۆ ئەرکەکانیان.

ئەو سەربازانە پێشتر بەھۆی جێھێشتنی پێگە و ئەرکەکانیان لە کاتی شەڕی داعش لە ساڵی 2014دا، دوورخراونەتەوە.





ئەم هەواڵە 2194جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad